به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ لە کاتێکدا کە بەردەوام پێشێلکاری بەرامبەر به مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سووریا دەکرێت، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاودێری پێشێلکارییەکانی کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سه‌ر به تورکیا پێشێلکاری جددی دژی هاووڵاتیان له باکوری ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای هاتنە ژوورەوەی سوپای ئەنقەرە و گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ عەفرین، جەرابلوس، ئیدلب و تل ئەبیەد، سێ ساڵ پێش ئێستا، پێشێلکاری گه‌وره که پێچه‌وانه‌ی مافه‌مانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن له‌و کاته‌وه تا ئێستا ئه‌نجامدراون.
ڕاپۆرتەکە باس له زیادبوونی کوشتن، ڕفاندن، پاکتاوی ڕەگەزی خەڵک له‌ناوچه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه و هه‌روه‌ها دەستگرتن بەسەر زەوی و موڵک و ماڵی هاوڵاتیاندا ده‌کات له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه.
هاوکات پێشێلکاریی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان کراوە، لە بنەڕەتیشدا کەمینەکانی وەک ئێزدی و کورد و مەسیحی بە ئامانج دەگیرێن، کە بەشێکی زۆریان لەو ناوچانە پاکتاوی ڕەگەزییان بەرامبەر کراوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکە روونی ده‌کاته‌وه که چۆن چه‌کدارانی توندڕه‌و کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری‌یان دەکرێت پیاوانی ده‌ستگیرکراوی ناو زیندانه‌کانیان ناچارکردووه سه‌یری ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر که‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بکه‌ن له عه‌فرین، هاوکات 150 هه‌زار کوردیان ناچارکردووه له عه‌فرین هه‌ڵبێن، که ئه‌وه‌ش گۆڕانکاری دیمۆگرافی له‌ناوچه‌که دروستده‌کات و هاوشێوه‌ی پاکتاوی نه‌ژادیه.